عەباس عێراقچی لە وەڵامی ناتانیاهۆدا: دەتانەوێت جارێکی تر بەختتان تاقی بکەنەوە؟
جیهان
بۆکس میدیــــــاــــــــ
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی هەڕەشەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە دوایین جار کە هەوڵیان دا "ئەرکەکە تەواو بکەن"، ئێران بەهێزتر هاتە دەرەوە و پرسیاری لەوە کرد کە ئایا دەتەوێت جارێکی تر بەختتان تاقی بکەنەوە، و هۆشداریی دا کە ئێرانیش ئەرکی هەیە و هێشتا تەواو نەکراوە.
پەیامەکەی عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ،عەباس عێراقچی لە سەگۆی (ئێکس) نووسیویەتی: "دوایین جار کە هەوڵتان دا 'ئەرکەکە تەواو بکەن'، ئێران بەهێزتر هاتە دەرەوە، دەتانەوێت جارێکی تر بەختتان تاقی بکەنەوە؟ فەرموون. بەڵام ئاگاداربن: ئێرانیش، ئەرکی هەیە هێشتا تەواو نەکراوە."
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ڕایگەیاند کە ناتانیاهۆ ئەمریکا بەرەو شەڕێکی دیکە دەبات بە مەبەستی ئەوەی نەچێتە زیندانەوە، بە بێ گوێدانە ئەو دەرئەنجامانەی کە ڕەنگە بەسەر ئیسرائیلدا بێت، ئەوە جگە لە سەرۆکی ئەمریکا.