سوپای پاسداران: کێبڵەکانی ئینتەرنێت ئامانجی داهاتوومانن
جیهان
بۆکس میدیاـــــــــ
گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ لە ناوچەکەدا، ژێرخانەکان وکێبلەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکانی ناوچەکە کە لە ژێرئاوەکانی گەرووی هورمزەوە تێپەڕ دەبن، ئامانجی نوێی ئێران دەبن.
حوسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران لەرێوڕەسمێکدا لە تاران رایگەیاند: "حەوت کێبلی گەورە بە ژێر گەرووی هورمزەوە تێپەڕ دەبن کە تەواوی داتاکانی ئینتەرنێت وبازرگانی لە رێگەی ئەم کێبلانەوە دەگوازرێنەوە."
گوتەبێژی سوپای پاسداران گوتی: "تەنیا دەمانەوێت بزانن کەئامانجی نوێ و چەکی نوێ پەردەیان لەسەر لادەدرێت."
لە جەنگی 40 رۆژەدا، دامەزراوەکانی پەیوەندیدار بە ئینتەرنێت وسەنتەرەکانی داتای وێب کرابوونە ئامانج.
لە رۆژانی سەرەتای جەنگی 40 رۆژەدا، کۆمپانیای خزمەتگوزارییداتاکانی ئەمازۆن (ئیمارات) رایگەیاند کە سەنتەری داتاکانی ئەوکۆمپانیایە کراوەتە ئامانج و زیانی پێگەیشتووە. ئەو کۆمپانیایەدواتر پشتڕاستی کردەوە کە هۆکاری پچڕانی خزمەتگوزارییەکانی وێبەکەی، هێرشی درۆنی بووە بۆ سەر سەنتەری داتاکانی.