نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا

ئابوری
833 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆكس ھەواڵ ـ 

نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا جێگیربوونی بەخۆوەبینی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا. 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بۆرسەكانی هەولێر و سلێمانی، بە 152 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش هەمان نرخی كردنەوەی بازار بوو، بەڵام لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا. 

وێڕای رێكارەكانی بانكی ناوەندی و حكومەتی عیراق بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر دراوی نیشتمانی، بەڵام تائێستاش نرخی دراوە سەوزەكە لەبەرامبەر دیناری عیراقی، ئاستێكی بەرز تۆماردەكات.