ئەدهەم بارزانی: داهاتووی هەرێمی کوردستان بەرەو تونێلێکی تاریک هەنگاو دەنێت
کوردستان
بۆکس میدیاـــــ
لە پەیامێکی پیرۆزبایدا کە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویکردۆتەوە شێخ ئەدهەم بارزانیسیاسەتمەدرای کورد ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانى پیرۆز، گەرمترین پیرۆزباییخۆم ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی جیهان و عێراق و بەتایبەت كوردستان دەکەم و لە خوای گەورەداواکارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەكەت بۆ هەموو لایەک و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیریو پتەوبوونى زیاترى برایەتی".
لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، بەداخەوە هاوڵاتیانی کوردستان لە کاتێکدا جەژن دەکەن کە دۆخیچەقبەستووی سیاسی باشوری کوردستان کاریگەری تەواوی لەسەر ژیان و گوزەرانیان دروست کردووەوهیچ دەرچەیەکیش نەماوەتەوە بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی کە بە ئینکاری سیاسی هاتۆتە ئاراوە، بێگومانئەمەش وایکردووە چارەنوسی داهاتووی هەرێمی کوردستان بەرەو تونێلێکی تاریک هەنگاو بنێت وباشوری کوردستان لە سەرەتای گۆڕانکاری دایە وە زۆر نزیک بوونەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لێرەشەوە پیرۆزبایی جەژن لە هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردانی تاراوگەوتەواوی میللەتەکمان و هەموو میللەتانی دراوسێ و موسڵمانانی جیهان دەکەم لە هەر جێگەیەک بن، وەداوای لێبوردن لە خەڵکە بە ئەمەک و دڵسۆزەکەی دەڤەری بارزان و خزمان دەکەم کە هەشت جەژنەدوورم لێیان و نەمتوانیووە لە ناویاندا جەژنە پیرۆزەیان لێ بکەم".