موعین كازمی: سه‌ره‌تای ساڵی نوێ به‌غدا 700 ملیار دیناری دیكه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

ئابوری
35 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بۆکس هەواڵ -

موعین کازمی، ئه‌ندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، لە سەرەتای ساڵی نوێ عێراق 700 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم ده‌نێرێت.
 
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى كانونى یه‌كه‌می 2023، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ كوردسات نیوزی راگه‌یاند: سودانی سوورە لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچە بۆ ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق لە وادەی خۆیدا مووچە وەربگرن".
 
وتیشی: "عێراق بەردەوامدەبێت لەسەر ناردنی قەرزی دیکە بۆ هەرێم تا ئەو کاتەی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەکرێت".
 
له‌باره‌ى واده‌ى ناردنى بڕى 700 ملیار دینارى تر ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: "لە سەرەتای ساڵی نوێ عێراق 700 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم ده‌نێرێت".