ئایا مالیکی لە کاندیدبوونی سەرۆک کۆمار کشاوەتەوە؟
عێراق
بۆکس هەواڵ ــــــ
دوای ئەوەی لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە کە نوری مالیکی، لە کاندیدبوون بۆ سەرۆک وەزیران کشاوەتەوە، سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەو هەواڵانە دوورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، سەرچاوەیەکی ئاگادار ووتی، تا ئێستا نوری مالیکی، لە کاندیدبوون بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق نەکشاوەتەوە و ئەو هەواڵانەی لەبارەی کشانەوەی بڵاودەکرێنەوە راست نین.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنی ئەمریکی بگەنە چارسەرێکی مامناوەند بۆ پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران، بەپێی زانیارییەکان ئەمریکا پێشنیازی سێ کەسی کردووە کە یەکێکیان کاندید بکرێت، ئهوانیش (عهدنان زورفى، مستهفا كازمى و محهمهد شیاع سودانى)، بهڵام چوارچێوهى ههماههنگى باس لهناوێكى نوێ بۆ شوێنگرتنهوهى مالیكى دهكات.