سەرۆککۆمار مەرسوومى دەستبەکاربوونى پارێزگارى کەرکووکى واژۆکرد
عێراق
بۆکس میدیا ـــــــ
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق پێشوازى لەمحەممەد سەمعان پارێزگارى نوێى کەرکووک کردووە، لە کۆبوونەوەیەکدا مەرسوومىدەستبەکاربوونەکەى واژۆکردووە و ڕادەستى پارێزگارى نوێى کردووە.
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، سەرۆککۆمار بەبایەخەوە باسى لەهەوڵدان بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتیانىکەرکووک و کارکردن بۆ سەقامگیرى ئەمنى و کۆمەڵایەتى لە کەرکووک کردووە جەختى لە کارى پێکەوەییلە پارێزگاکە کردووەتەوە.
هەر بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، سەرۆککۆمار هێماى بۆئەوەکردووە، دانانى پارێزگارى نوێ بەگوێرەى ڕێکارەدەستوورییەکان و ئەو ڕێکەوتنانەبووە کە گرەنتى سەقامگیرى پارێزگاکە و هاوسەنگى پێکهاتەکانییەتىجەختیکردووەتەوە کە ئیدارەى نوێى کەرکووک نموونەیەکى پێکەوەژیان و هاوبەشى بێت لەنێوانسەرجەم ڕۆڵەکانى کەرکووک.