ئێران ئازادکردنی 25 ملیار دۆلار لە داراییە سڕکراوەکانی ڕادەگەیەنێت
جیهان
بۆکس میدیا ــــــ
جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرای دەکات کە بڕی 25 ملیار دۆلار لە داراییەسڕکراوەکانی وڵاتەکەی بە تەواوی و بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ ئازاد دەکرێت، جەختیش دەکاتەوە کەئەم پارەیە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانەکان بەکاردەهێنرێت.
جەعفەر قائمپناه، جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: 25 ملیار دۆلار لەداراییە بلۆکەکراوەکانی ئێران بە تەواوی و بە چەند قۆناغێک ئازاد دەکرێن.
قائمپناه جەختیشی کردەوە، کە ئەم سەرچاوە داراییانە دوای گەڕانەوەیان، وەک پاڵپشتییەکی بنەڕەتی بۆپەرەپێدان و بوژاندنەوەی پڕۆژە ژێرخانەییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەکاردەهێنرێن.