سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: وەڵامی جەنگاوەرانی ئیسلام بەڕێوەیە

جیهان

بۆکس میدیاـــــــ

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەبەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و بەتایبەت ناوچەی زاحییەی بەیرووت کاردانەوەی تووندی نیشان دا ورایگەیاند: "وەڵامی جەنگاوەرانی ئیسلام بەڕێوەیە."محەممەد باقر زولقەدر گوتیشی: "بەزاندنی هێڵەسوورەکانی کۆماری ئیسلامی قبووڵ ناکرێت."

 شەوی یەکشەممە، 14ـی حوزەیرانی 2026، محەممەد باقرزولقەدر، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ئاماژەی بەوە کرد کە یەکگرتوویی مەیدانەکان، زنجیرەیەکی ئەمنی لەپێناو بەرگریکردن لە ناوچەکەدا دروست کردووە. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دەڵێت: "لوبنان گیانی ئێمەیە و چیدیکە بێدەنگی بەرامبەر بەزاندنی هێڵە سوورەکان هەڵنابژێرین."

ئەم هەڵوێستەی تاران دوای ئەوە دێت کە سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، بنکەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی لەزاحییەی بەیرووت کردووەتە ئامانج. ئەمەش لە کاتێکدایە کەئێران لە ناو دانوستاندنــەکانیدا لەگەڵ لایەنی ئەمریکایی،راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان وەک یەکێک لەمەرجە سەرەکییەکانی خۆی دیاری کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، ترەی یینگست، پەیامنێری فۆکس نیوزرایدەگەیێنێت کە دۆناڵد ترەمپ دوای هێرشەکەی ئیسرائیل،پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو،سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام داوە. بەگوتەی یینگست،ترەمپ داوای لە نەتەنیاهوو کردووە هێرشی زیاتر نەکاتە سەرحیزبوڵڵا و ئاماژەی بەوە کردووە کە هەر کردارێکی سەربازیی زیادە، دەبێتە مەترسی بۆ سەر ئەو هەوڵانەی بۆ بەدەستهێنانی رێککەوتنی کۆتایی دەدرێن.

هاوکات یینگست ئاشکرای کردووە کە ترەمپ بە نیازە لەم قۆناخــەدا داوا لە ئێرانیش بکات وەڵامی هێرشەکان نەداتەوە وگوشارەکان کەم بکرێنەوە تاوەکو رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی لە ناوچەکەدا جێبەجێ بکرێت.