دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەناردەی نەوت کۆدەبێتەوە
عێراق
بۆکس میدیاــــــ
دادگای فیدراڵی سکاڵایەک لەبارەی هەناردەی نەوت لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە تاوتوێ دەکات
رۆژی سێشەممە 28ی نیسانی 2026 دادگای باڵای فیدراڵی یەکەم دانیشتن لەبارەی ئەو سکاڵایەوەدەکات، کە عودەی عەواد، سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقوون لە پەرلەمانی عێراق کە باڵی سیاسییعەسائیبی ئەهلی حەقە، لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماری کردووە.
لە سکاڵاکەدا عودەی عەواد داوایکردووە مەرج و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رەزامەندیلەسەر هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی بۆریی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بەنادروست بناسێنێت کە بە خاکی هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت.