سعودیە بۆ عێراق: پێشێلکردنی سەروەری دەوڵەت و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە رەتدەکەینەوە
عێراق
بۆکس میدیاــــــ
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئه‌مڕۆ شەممە بە ئامانجگرتنی دو شوێنی کوه‌یتی لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کە لە عێراقەوە هەڵدراون، سه‌ركۆنه کرد و رەتکردنەوەی خۆی لە پێشێلکردنی سەروەریی دەوڵەت و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دەربڕی.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، "بە توندترین شێوە سه‌ركۆنه‌ی به ئامانجگرتنی دو شوێنی بنکە سنورییە وشکانییەکانی باکوری دەوڵەتی خوشکی کوه‌یت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ده‌كه‌ین کە لە کۆماری عێراقەوە هەڵدەدرێن".
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر "رەتکردنەوەی یەکجارەکی لە پێشێلکارییەکانی سەروەری دەوڵەت و هەوڵدان بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە" کراوه‌ته‌وە، جەختیشیکردەوە "گرنگیی مامەڵەکردنی بەرپرسیارانە حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەم مەترسیانە بۆ سەر دەوڵەتانی کەنداو".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ده‌ڵێت، هاوسۆزی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی خوشکی کوەیت و حکومەت و گەلەکەی ده‌رده‌بڕێت و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەمو ئەو ڕێوشوێنانە دوپاتکردەوە کە بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری کوەیت و گەلە براکەی گیراونەتەبەر.
بەپێی بەیاننامەیەکی سوپای کوەیت، دوێنێ هەینی دو شوێنی بنکە سنورییە وشکانییەکانی باکوری ئه‌و وڵاته لەلایەن دو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پڕ ته‌قه‌مه‌نی کە بە ڕێنمایی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک کە لە عێراقەوە هاتبون، هێرشیان كرایه‌سه‌ر و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی مرۆیی نەبوە.
له‌وه‌ته‌ی هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردوه له 28ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه، هێرشی درۆنی و موشه‌كی ده‌كرێته سه‌ر كوه‌یت، كه به‌پێی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته هه‌ندێك له‌و هێرشانه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كان له عێراقه‌وه ئه‌نجامده‌درێن كه نزیكن له ئێرانه‌وه.