کێڵگەی نەهر بن عومەر بۆ بەرهەمهێنانى گازى سروشتى لە بەسڕە کرایەوە

عێراق

بۆکس میدیاــــ

وەزارەتی نەوتی عێراق ، کردنەوەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گازی کێڵگەی نەهر بن عومەری لە پارێزگای بەسڕە ڕاگەیاند، کە چەندین جۆری گازی سروشتی و کۆندێسێت بەرهەم دهێنێت، کێڵگەکە بە سیستەمی کۆمپانیای گازی بەسڕە دەبەسرێتەوە.

عیزەت سابیر،بریکاری وەزارەتی نەوت بۆکاروباری گازی سروشتی ڕایگەیاندووە،پڕۆژەکە بە بۆرییەک بە درێژایی پێنچ کیلۆمەتر کێڵگەی نەهر بن عومەر بە سیستەمی گازی کۆمپانیای گازی بەسڕە دەبەستێتەوە.

گوتیشی ،پڕۆژەک بەشدار دەبێت لە دەبینکردنی 65ملیۆن پێ سێجا گازی وشک لە ڕۆژێکدا بۆ وێستگەکانی کارەبا،هەروەها بەرهەمهێنانی 500بۆ 600تۆن گازی شل لە ڕۆژێکدا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی، جگە لە بەرهەمهێنانی نزیکەی هەزار و 800 بەرمیل کۆندێنسەیت لەڕۆژێکدا،کە پاڵپشتی دهاتی نیشتیمانی دەبێت و پێداویستی ناوخۆ لەگەڵ گازی شل دابیندەکات.