بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند: بەشەخۆراکی مانگی هەشت کە لە شەش جۆر خۆراک پێکهاتووە دابەشدەکرێت
کوردستان
بۆکس میدیاــــــــ
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند ، دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی بۆ مانگی هەشت کە لە شەش جۆر خۆراک پێکهاتووە دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دابەشکردنی خۆراک لە ناوشار و دەرەوەی شار دەستپێدەکات، سەبارەت بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سەبەتەی پێنجەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەم مانگە بۆ هەر هاووڵاتییەک سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر و دەبەیەک زەیتی یەک لیتری، نیوکیلۆ نیسک، نیوکیلۆ لەتکە نۆک و ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتەی پێدەدرێت.
ڕوونیشیکردەوە، وەکیلەکانیشی ئاگادارکردەوە لە کاتی دابەشکردنی خۆراکی مانگانە رەچاوی مادەکان بکەن، دەرکەوت هەر مادەیەک خراپە و بە کەڵکی خواردن نایەت دابەشی نەکەن و بە سەر هاووڵاتیاندا، کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەن تا بۆیان بگۆڕن.