وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ پشتگیری لە بیرۆکەی راگەیاندنی کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ ئێران دەکات
جیهان
بۆکس میدیاــــــــــ
لە کاتێکدا سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ مانەوەی دەیان هەزار سەرباز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوهكو ساڵی داهات، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کردوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی دەکات سەبارەت بە ئەگەری ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ ئێران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ترەمپ بە نهێنی لەگەڵ ئەو بەرپرسانە گفتوگۆی لەسەر ئەگەری دەرکردنی راگەیاندنی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە کردوە، هاوکات بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندوە، سەرۆک لە ئێستادا مەیلی بەرەو ئەو بژاردەیە ههیه.
بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردوە، زیادبونی گوشارە ئابورییەکان بۆ سەر ئێران لە ڕوانگەی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە، لە کۆتاییدا دەتوانێت پاڵ بە تارانەوە بنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی یان ڕوبەڕوی مەترسی داڕمان دەبێتەوە.
ترهمپ لە ههژماری تایبهتی خۆی نوسیویەتی، "من بارودۆخی ئێستامان زۆر بەدڵە؛ ئێمە نزیکەی کۆنترۆڵی تەواوی گەروی هورمزمان هەیە، لە کاتێکدا ئابورییەکەیان بە تەواوی لە داڕماندایە. ئەوان تەنها ڕوبەڕوی حەتمی دەبنەوە، گەلی ئێران کەی هەڵدەستێت و شەڕ دەکات؟".
لەبەرامبەردا ئامادەکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرەو ئاڕاستەیەکی دیکە دەڕوات، چونکە پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بڕیاریدا ماوەی جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ساڵی 2027 درێژبکاتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری بەردەوامبونی ململانێکان لەگەڵ ئێران بۆ ماوەیەکی زۆر، بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە وەریگرتووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "کاتێک ئەمریکا شەش مانگ لەمەوبەر هەڵمەتەکەی دژی ئێران دەستپێکرد، هێگسەت بەڵێنی لێدانێکی خێرا و یەکلاکەرەوەیدا کە وڵاتەکە لە تێوەگلانی لە ململانێیەکی درێژخایەندا ڕزگار بکات، بەڵام ئێستا بە هێمنی جێگیرکردنی هێزەکانی درێژدەکاتەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕەنگە ململانێکان لە سەرەتای ساڵی داهاتو زیاتر درێژببێتەوە".
سەرچاوەکان ڕونیان کردەوە کە "ئەو هەنگاوە بەشێکە لە ستراتیژێکی سەربازی کراوە بە ئامانجی پێدانی بژاردە بە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لە جەنگەکەدا، بەڵام جێگیرکردنی 19 کەشتی جەنگی، یەکەی بەرگری ئاسمانی، فڕۆکەی جەنگی لە سەرتاسەری ناوچەکە بارگرانییەکی قورس دەخاتە سەر سەربازی و خێزانەکانیان، هەروەها دەبێتە هۆی کەڵەکەبونی کارەکانی چاککردنەوە کە ڕەنگە ساڵانێکی زۆری پێبچێت بۆ تەواوکردنی".
ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە "لەکاتێکدا ترەمپ چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت ستراتیژییەکەی سودی دەبێت یان نا، بەڵام سوپای ئەمریکا هێزێکی 50 هەزار سەربازی لە ناوچەکەدا دەپارێزێت، بەشێکی بۆ ئەوەیە نەرمی و نەرمی بە سەرۆک بدات لە دیاریکردنی هەنگاوەکانی داهاتودا".