فەرمانی دەستگیرکردنی ئەدهەم بارزانی دەنگدانەوەی گەورەی بەدواداهات

کوردستان

بۆکس هەواڵ ـ

دوای بڵاوبوونەوەی نوسراوی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەدهەم بارزانی کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد، کاردانەوەی تەواوی بەدوای خۆیدا هێناو دەیان میدیایی کوردی و عەرەبی لەبارەی دەستگیرکردنەکەوە بڵاوکراوەیان هەبووەو کاردانەوەکانیش فراوانتر دەبن و چەند میدیایی ئەمریکی و ئەرورپی سەرقاڵی ڕاپۆرت و کاری میدیاین لەسەر بابەتەکە.

کەناڵ یەکی العراقییە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە، فەرمانی دەستگیرکردنی شێخ ئەدهەم بارزانی لەلایەن پارتی و ئاسایشەکەیەوە بڕیارێکی سیاسیەو دەسەڵاتی دادوەری لەژێر دەسەڵاتی مەسعود بارزانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

هاوکات، پێگەی ABC عربیش ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پارتی ترسی تەواوی لە ئەدهەم بارزانی هەیە بۆ دروستکردنی بەرەی ناڕازی لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی ناوچەی بارزان و فەرمانی دەستگیرکردنیشی لە چوارچێوەی ترسی ئەو حزبەیە لە بەشداری شێخ ئەدهەم بارزانی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.

هەروەها لە لایەکی دیکەوە زیاتر لە 30 تەلەفزیون و ماڵپەڕو پەیچی کوردیی باس لە فەرمانە تاکڕەوەکەی پارتی و مەسعود بارزانی کراوە بۆ دەستگیرکردنی ئەدهەم بارزانی و سەرجەمیان لەسەر ئەوە کۆکن پارتی وەک چۆن لە ڕابردوودا لە دادگاکانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چەندین کەسایەتی سیاسی و چالاکوان دەرکرد ئەم بڕیارەشی هاوشێوەییە.

965 جار خوێندراوه‌ته‌وه