بەهۆى بۆردوومانى تورکیا لە ئامێدى دەوامى چوار خوێندنگە راگیرا
کوردستان
398 جار خوێندراوهتهوه
بۆکس هەواڵ ـ
بەهۆی شەڕی بەردەوامی سوپای تورکیا وگەریلایەکانی پارتى کرێکارانى کوردستان- پەکەکە لە ئامێدى دەوامى ژمارەیەک خوێندنگە راگیرا و خوێندکاران نێردرانە ماڵەوە.
ناجی محمود، موختاری گوندی بەرچێ بە ئیرادە میدیاى راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 11-12-2024، خوێندنکارانی گوندەکانى بەرچێ، گوهەرزێ، بڵاڤە، سەرگەلێ، بەهۆى بەردەوامى بۆردومان و لەشکرکێشییەکانى تورکیا نەچوونەوە بۆ خوێندن و باایکۆتى دەوامییان کرد.
وتیشى، هەرچەندە ئێمە پێمان خۆش نیە منداڵەکانمان لەخوێندن دابڕێن بەڵام رۆژ بە رۆژ دۆخی ناوچەکە خراپتر و ئاڵوز تر دەبێت، بڕیارەکە لەبەر ئەوە دراوە تا گیانی خوێندکارانمان سەلامەت بیت داواش لە لایەنەپەیوەندیدارەکان دەکەن ئەو کێشەیەیان بۆ چارەسەر بکەن تا منداڵەکانیان لە خوێندن بێبەش نەبن و ساڵێکییان نەفەوتێت.
لەشکرکێشى و بۆردومانەکانى تورکیا بۆ ناو خاکى عێراق و هەرێم و بەتایبەت سنورى بادینان بەردەوامە و دوێنێ چەند فیشەکێک لەناو خوێندنگایەک کەوتووەتە خوار، بەوهۆیەوە خوێندکاران نەچوونەوە بۆ ناو هۆڵەکانى خوێندن و ترس و دڵە ڕاوکێیەکى زۆر لە ناو هاوڵاتیانى سنورەکە بڵاوبووتەوە.