هەسەدە کوژرانی پێنج چەکداری گروپە چەکدارەکانی راگەیاند

کوردستان

بۆکس هەواڵ -

هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، لە ئێوارەی دوێنێ سێشەممەوە لە باشووری رۆژهەڵاتی منبج، شەڕ بەردەوامە و بەهۆیەوە پێنج چەکدار کوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنراون.

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە ئێوارەی دوێنێوە تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێکدادانی سەخت لە نێوان هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بەردەوامبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پێکدادانەکاندا پێنج ئەندامی گرووپە چەکدارەکان کوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیش تێکشکێندراون، دەستیشیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گرتووە.

دەشڵێت، لەبەرەى پردی قەرەقۆزاقەوە سوپای تورکیا بە تۆپهاوێژ دەوروبەرى پردەکەی بۆردوومانکردووە، کە خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی تێدایە.

378 جار خوێندراوه‌ته‌وه