گۆڕان: دوای 34 ساڵ داواكاری خه‌ڵكی كوردستان پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانه
کوردستان

بۆکس هەواڵ ــ
له یادی 34 ساڵه‌ی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان-دا جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌كۆی سه‌ره‌كی - گردی زه‌رگه‌ته، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا به شایه‌تی نه‌یاره‌كانیشی ئه‌ندازیاری ئه‌م روداوه گه‌وره و گرنگه‌ی مێژوی ئێمه‌یه، هه‌ر زو هه‌ستی كرد خه‌ون و ئامانجه‌كانی ئه‌و راپه‌ڕینه به‌لاڕێدا ده‌برێت.
به‌داخه‌وه زۆرێك له ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین هێشتا به‌دینه‌هاتون.
دوای 34 ساڵ هێشتا داواكاری خه‌ڵكی كوردستان پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و نادادی كۆمه‌ڵایه‌تییه..
بۆ خه‌ڵكی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان مایه‌ی ئازاره، كه ساڵ دوای ساڵ به‌حه‌سره‌ته‌وه، هه‌م سه‌یری ساڵانی دوای راپه‌ڕین بكه‌ین، كه ماڵوێرانی شه‌ڕی ناوخۆ و یه‌كتر كوشتن و وڵاتكاولكردن بو، هه‌میش خراپترین سیسته‌می حوكمڕانی له‌م هه‌رێمدا چه‌سپێنرا.
خوازیاری ئه‌وه‌ین هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌جیاوازی بیروڕا و روانینمانه‌وه و به‌گیانی به‌رپرسیارێتیه‌وه كار بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین و باشتركردنی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین.
ئێستا له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری و ئاڵه‌نگاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جارێكی تر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی و گفتووگۆی دۆزی كوردداین.
به‌هیواین هه‌موان ده‌ست له‌ناو ده‌ست كار بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین.