لە رەمەزاندا چۆن کۆنتڕۆڵی کێشی لەشمان بکەین؟

کوردستان

بۆکس هەواڵ ــــــ

راهێنەرێکی لەشجوانی، کۆمەڵێک رێنمایی بۆ هاوسەنگڕاگرتنی کێشی لەش لە رەمەزاندا دەخاتەڕوو.

شاڵاو سەرکەوت، راهێنەری لەشجوانی رایگەیاند، بەرزکردنەوە یان دابەزاندنی کێش پەیوەندی بەو کالۆرییەوە هەیە کە ئێمە لە شەو و رۆژدا وەریدەگرین.

وتیشی، ئەو کەسانەی بەڕۆژوون نابێت بە خواردنێک بیشکێنن کە کالۆرییەکی زۆری تێدابێت، بەڵکو دەبێت لە بەربانگەوە تاوەکو پارشێو چەند ژەمێکی بچووکی خواردنیان هەبێت بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی کێشی جەستەیان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت شیرینیی زۆر بخۆین تاوەکو جەستەیەکی تەندروست و رێکمان هەبێت.

لەبارەی زیادکردنی کێشەوە، ئەو راهێنەرە وتی، جۆرە کێش سەرخستنێک هەیە سۆمۆکان پەیڕەوی دەکەن کە چەند کاتژمێرێک بەڕۆژوو دەبن و بە خواردنی قورس دەیشکێنن و دواتر پرۆسەکە دووبارە دەکەنەوە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کێشیان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادبکات.