توركیا بۆردومانەكانی لەهەرێم دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

بۆکس هەواڵ ـــــ

تیمی كوردستانی عێراقی ناسراو بە CPT ڕاپۆرتێكی وردی بڵاوكردەوەو هۆشداری دەدات و دەڵێت، بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێی تورکیا لەهەرێمی کوردستان، پڕۆسەی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە بنکۆڵ دەکات.

ڕاپۆرتێکی نوێی تیمی کوردستانی عێراقی CPT سەبارەت بە جموجۆڵە سەربازییە نوێکانی تورکیا وپڕۆسەی ئاشتی بڵاوكرایەوە، ئەوە خراوەتەڕوو كەتوركیا بۆردومان و هێرشەكانی لەناو خاكی كوردستاندادەستپێكرۆدتەوە،بەشێوەیەك، لەڕۆژی6ی شوباتدا، بەمەبەستی دروستکردنی ڕێگاو دەروازەی سەربازی،سوپای تورکیا بەشێک لەگرد و چیاکانی نزیک لە (گەلی ڕەشاڤا)ی لەسنوری ناحیەی دێرەلوک، لە قەزایئامێدی تەقاندەوە و بەشێکی زۆری دارستانەکانی دەروروبەری گەلیەکەشی بڕیەوە.

هەروەها ئەوەش ئاشكراكراوە، كە سوپای تورکیا پڕۆژەی ڕێگاوبانی سەربازی بۆ بەیەکەوە بەستنەوەیبنکەو بارەگاکان و دروستکردنی (ناوچەی دابڕی ئەمنی) لە (زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و بەرواری باڵا) تەواوکردوەو دەروازەی ناوچە دابڕەکەش گەلی ڕەشاڤایە.

بەگوێرەی ڕاپۆتەكە،  سوپای تورکیا، سێ کۆمەڵگەی سەربازی نوێی گەورەی لەسنوری قەزای ئامێدیدروستکردوەو ئەو کۆمەڵگە سەربازییانە لە (نەخۆشخانە، بنکەی مەشق و ڕاهێنان و تۆپخانە) پێکهاتون.

لەڕاپۆرتەكەی تیمی  ئەوەش هاتوە، كە لە ڕۆژی 7ی شوباتدا، دوو هەلیکۆپتەری سەربازی تورکیا، بەسەرچیای مەتینادا سوڕانەوە و وەکو بەشێک لە مەشقی سەربازی، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگە سەربازییەتازە دروستکراوەکاندا پریشکەی تەقەمەنییان بەسەر چیاکەدا خستە خوارەوە.