لەدادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵا لەسەر مەسرور بارزانی تۆمارکرا

کوردستان

بۆکس میدیا ــــ

پەرلەمانتار عودەی عەواد کازم، سەرۆکی فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق سکاڵای لەسەرمەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرد و سبەینێ دانیشتنی دادگای فیدراڵییعێراق بۆ سکاڵاکە بەڕێوەدەچێت.

دادگای فیدراڵیی عێراق خشتەی کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی بڵاوکردەوە کە تیایدا یەکەمدانیشتنی دادگا بۆ سکاڵاکەی عودەی عەواد بەڕێوەدەچێت و سکاڵاکار لە سکاڵاکەیدا دەڵێتداواکردنیبڕیار لەسەر نادروستیی ئەو ڕێکار و مەرجانەی کە لەلایەن داوالێکراوەوە دەرچوون بۆ ڕەزامەندیدانلەسەر هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆری (عێراق ـــ تورکیا) کە بە هەرێمی کوردستاندا تێپەڕدەبێت”.

عودەی عەواد داواشیکردووە بەدەرکردنی فەرمانێکی وەلائیی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی ڕێکارەکانیداوالێکراو سەبارەت بە ڕەزامەندینەدان لەسەر هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی ئەو هێڵە بۆرییەیکە بە هێڵی بۆرییەکانی نەوتی عێراق-تورکیا دەگاتەوە، تا ئەو کاتەی داواکە یەکلا دەکرێتەوە.