هاوکاری ئەمریکا بۆ پێشمەرگە لە 61 ملیۆن دۆلارەوە بوو بە سفر
کوردستان
بۆکس میدیاـــــ
بەپێیی رەشنووسی پڕۆژە بودجەی وەزارەتیجەنگی ئەمریکا بۆ ساڵی 2027، گۆڕانکاری تەواو بەسەرهاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی شەڕی دژە تیرۆردا هاتووە، بەجۆرێک ئەوهاوکاریانەی تایبەت بوون بە پڕچەک کردن و مەشق و راهێنان لە ساڵی 2026 بۆ هێزەکانی پێشمەرگەنزیکەی 61 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لە رەشنووسی پڕۆژە بودجەی نوێدا بۆ سفر دۆلار دابەزیوە.
لابردنی هاوکارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەم پڕۆگرامەدا، لەکاتێدایە لە چوارچێوەی هەمان پڕۆگرام دا،وەزارەتی جەنگی ئەمریکا داوای 38 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق و هەروەها 57 ملیۆن و 452 هەزار و 160 دۆلاریان بۆ دژە تیرۆری عێراقی کردووە، کە بەیەکەوە دەکاتە زیاتر لە 96 ملیۆن و 452 هەزار دۆلار.
بڕینی ئەو هاوکاریانە لەکاتێدان، لە ساڵی رابردوو وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، یارمەتییە داراییەکانیهێزەکانی پێشمەرگەی بڕی کە وەک هاوکاری مانگانە بە پێشمەرگە دەدرا کە بڕی 60 ملیۆن دۆلاربوو، ئەمهاوکارییە لە ساڵی 2026ەوە بڕاوە.