هاتووچۆی هەڵەبجە: 29 رووداوی ئەمساڵ ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لێی بەرپرس بوون

کوردستان

بۆکس میدیاـــــ

هاتووچۆی هەڵەبجە: 29 رووداوی ئەمساڵ ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لێی بەرپرس بوون

دوای ئەوەی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاری قەدەخەکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی بێسەرەتای لەنێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا دەرکرد،بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری جەخت لەوە دەکەنەوە کە بڕیارەکە بۆ پاراستنی ئاسایش و رێکخستنەوەی سیمای شارە.

رۆژی دووشەممە، 27ـی ئەم مانگە، لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، هەر ئۆتۆمبێل وماتۆڕسکیلێکی بێسەرەتا لەنێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا ببینرێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.

سمکۆ سالار، قایمقامی هەڵەبجە، گوتی:هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا لە سەنتەری هەڵەبجە سیمایەکی ناشارستانی دروستکردووە". راشیگەیاند بڕیارەکە ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە کەپێشتر لەلایەن ئاسایشەوە "پێناسەی ئەمنی"یان بۆ کراوە، چونکە ئەو پێناسەیە تەنیا بۆ دۆزینەوەیخاوەنەکانیانە لە کاتی رووداوی ئەمنیدا، نەک رێگەپێدانی هاتووچۆ.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە هۆکاری سەرەکیی بڕیارەکە بۆ زۆریی سەرپێچی و رووداوەکاندەگەڕێنێتەوە. موقەدەم سەڵاح عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەڵەبجە گوتی: "ئەم بڕیارە دەرەنجامیسەرپێچییەکانیانە. ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان جام رەش دەکەن، تەنانەت جامی پێشەوەش، 'فەرارە' لێدەدەن و پابەندی هێماکانی هاتووچۆ نابن".

گوتەبێژی هاتووچۆی هەڵەبجە ئامارێکی مەترسیداریشی خستەڕوو و گوتی: "ئەمساڵ 44 رووداویهاتووچۆ تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 29 رووداویان تایبەت بوون بە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا. هەروەها چەند ساڵێک لەمەوبەر بەشێکی زۆری ئەو ئۆتۆمبێلانە لە پشکنین دەرنەچوون و دەرکەوتووە کەسەلامەت نینسەڵاح عەلی ئاماژەی بەوەشدا کە سەرچاوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە نایاساییە و زۆربەیان مۆدێلیان نزمە وبەهۆیەوە ساڵنامەیان پێنادرێت.

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاندووە: "ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و ماتۆڕسکیلەکان بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا هاتووچۆ بکەن یان ئۆتۆمبێلەکان رابگیرێن؛ بەتایبەتی لە ناوەندی بازاڕدا. دەست دەگیرێت بەسەر هەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکی سەرپێچیکاردا وخاوەنەکانیان رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی تووند دەبنەوە".