تەندروستیی غەززە: ژمارەی شەهیدەکان 45 هەزار کەسی تێپەڕاند
جیهان

بۆکس هەواڵ -
تەندروستیی غەززە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد: تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە غەززە زیاتر لە 20 کەس شەهیدکراون، لە کاتێکدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو: بۆ مەبەستی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ڕێککەوتن نزیکین.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئاماری شەهیدەکانی لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە راگەیاند و دەڵێت: بەهۆی هێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیل تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە غەززە زیاتر لە 20 کەس شەهیدبوون. بەم شێوەیەش ژمارەی شەهیدەکانی غەززە لە 7ـی 10ـی 2023ـوە گەیشتە 45 هەزار و 338 کەس، نزیکەی 108 هەزار کەسیش بریندارن.
لە ئێستادا، دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە بەردەوامن و بەرەوپێشچوونی زۆر هەیە، بە جۆرێک بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: لە رێککەوتن نزیکن.
ڕۆژی 7ـی 10ـی 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاوڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.