دەم پارتی: 33 کەس پاش 30 ساڵ زیندانی ئازادنەکراون
جیهان

بۆکس هەواڵ ـــــ
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە رەوشی زیندانیکراوانرەخنەی لە دەسەڵاتی تورکیا گرت و وتی، سەرەڕای ئەوەی 33 کەس لە زیندانەکانی تورکیا، ماوەی 30 ساڵ زیندانیکردنیان تەواوکردووە، ئازادناکرێن.
دەشڵێت، پێنج زیندانینراو کە لە زیندانی بۆڵون، سەرەڕای تەواوکردنی 30 ساڵ زیندانیکردن، هەریەکەیانسێ مانگی دیکە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەوە روونە، کە بنەما یاساییەکان جێبەجێناکرێت، ویژدانەکان خوێناوی دەبن. بە بەرچاوی هەمووانەوە ئەو کارە نایاساییە بەردەوامە. ئیتر کاتی دەستبەرداربوونە لەو کارە نایاساییە،چونکە ئەو کارە هیچ سوودێکی بۆ تورکیا نییە. ئەمە مکوڕبوونی زیندانەکان لەسەر سیاسەتی ستەم وئەشکەنجە دەردەخات."
180 جار خوێندراوهتهوه