عێراقچی بۆ لاڤرۆڤ: كه‌شتیه‌كانی ئێوه ده‌توانن به گه‌روی هورمز تێپه‌ڕن
جیهان
بۆکس میدیا
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سێرگی لاڤرۆڤی هاوتا روسیه‌كه‌ی ئاگادارده‌كاته‌وه،كه‌شتیه‌كانی روسیا به‌بێ دروستكردنی گرفت، ده‌توانن به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یڕوسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، لاڤرۆڤ پێویستیپابه‌ندبون به ئاگربه‌ستی دوپاتكردۆته‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانكردۆته‌وه.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا، عه‌باس عێراقچی "ئاماده‌یی ئێرانی بۆ دابینكردنی هه‌مو هه‌وڵێك بۆده‌سته‌به‌ركردنی تێپه‌ڕبونی بێ پچڕانی كه‌شتی و باره‌كانی ڕوسیا له گه‌روی هورمز" ده‌ربڕیوه.