ئێران: بە هیچ مەرج و هێڵێکی سووری ئەمریکا بۆ دانوستان ڕازی نابین
جیهان
بۆکس میـدیا ــــ
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە ئیسلام ئاباد داواکارییە فەرمییەکانی سەرکردایەتییوڵاتەکەی ڕادەستی بەرپرسانی باڵای پاکستان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە تاران بە هیچ مەرج وهێڵێکی سووری ئەمریکا بۆ دانوستان ڕازی نابێت.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، عێراقچی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ سەرکردایەتییپاکستان و فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە، پەیامێکی ڕوونی داوە کە ئێران ناچێتە سەر مێزی گفتوگۆیەک کەتێیدا واشنتن پێشوەختە هێڵی سوور دیاری بکات.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران هەر جۆرە ناکۆکییەکی لە نێوان سەرکردەکانی وڵاتەکەی ڕەتکردووەتەوەو جەختی لە یەکڕیزیی بڕیاری سیاسی لە تاران کردووەتەوە.
بەرپرسێکی پاکستانی ئاشکرای کردووە کە داواکارییەکانی ئێران بریتین لە "هەڵگرتنی ئابڵۆقە وگەمارۆکان" و "ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا".
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە عێراقچی سەرکردایەتیی پاکستانی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی تاران"تێبینی و پارێزگاریی تەواوی" بەرامبەر بەو داواکارییانە هەیە کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە ڕوو.