وەزیرێکی دیکە لە کابینەکەی ترمپ دەستی لەکارکێشایەوە

جیهان

بۆکس میدیا ــــــ

لۆری چافیز دێریمەر، وەزیری کاری ئەمریکا دەستی لەکار کێشایەوە و بووە سێیەم بەرپرسی باڵایئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا پۆستەکەی جێدەهێڵێت، ئەمەش لەکاتێکدایە چەندین تۆمەتی "ڕەفتاری خراپ" و ساختەکاریی دارایی لەسەر وەزیرەکە بڵاوکراونەتەوە.

ستیڤن چیۆنگ، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی لە پلاتفۆڕمی ئێکس ئاشکرای کرد، لۆری چافیزدێریمەر بە مەبەستی کارکردن لە کەرتی تایبەت دەستی لەکار کێشاوەتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کردکە "کێس سۆندەرلینگ"ی جێگری، بە وەکالەت ئەرکەکانی وەزارەتی کار بەڕێوەدەبات.

خۆیەوە، وەزیری دەستلەکارکێشاوەی کار لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد کە کۆتاییهاتنیخزمەتەکەی لە ئیدارەی ترەمپدا بەواتای کۆتاییهاتنی داکۆکیکردن لە کرێکارانی وڵاتەکەی نایەت. چافیزجەختی کردەوە کە چاوی لەوەیە لە قۆناغی داهاتوودا لە ناو کەرتی تایبەتدا درێژە بە کارەکانی بدات.