پوتین بۆ دۆناڵد ترەمپ: جەنگی ئێران دەستپێکاتەوە کارەساتی وێرانکەری لێدەکەوێتەوە
جیهان
بۆکس میدیاـــــ
ڤلادیمێر پۆتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ ئەنجامداوە کە زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکیخایاندووە.
پۆتین بە ترەمپی ڕاگەیاندووە؛ پێشبینی دەکات ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل جارێکی تر پەنا بۆکردەوەی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببەن، ئەوا لێکەوتەی زۆر وێرانکەری لێ دەکەوێتەوە.
پۆتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ترەمپ، پرسی شەڕی ئێرانی تاوتوێ کردووە.
پۆتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ترەمپی ڕاگەیاندووە ئامادەیە لە ماوەی یادی "ڕۆژی سەرکەوتن"دائاگربەست ڕابگەیەنێت و ترەمپیش پشتگیری ئەمەی کردووە.
پۆتین پێیوایە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران کارێکی دروست بووە.
مۆسکۆ هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی ئەمریکا دژی ئێران بە کارێکی مەترسیدار دەزانێت.