وەزیری نەوتی ئێران: جیهان لەبەردەم هێزی سەربازییماندا چۆکی دادا
جیهان
بۆکس میدیاـــــ
موحسین پاک نهژاد وەزیری نەوتی ئێران، لەلێدوانێکی تونددا ڕایگەیاند، "جیهان ناچار بوە سەر بۆ تواناسەربازییەکانمان دابنهوێنێت"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو هێزە بەرگرییەی کە تاران لەماوەی دەیانساڵی ڕابردودا پەرەی پێداوە، ئەم لێدوانانە لەکاتێکدایە کە ناوچەکە لەناو گێژاوی گرژییەکی بێوێنەدایەوململانێی نێوان تارانو واشنتۆن گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار.
لەلایەکی دیكهوه، شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئاشکرایکردوه، وڵاتەکەی لەهەوڵێکیماراسۆنیی 21 کاتژمێریدا توانیویەتی ڕەزامەندیی هەردولا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بەدەستبهێنێت.
شەریف ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکان لەگەڵ تاران بەردەوامن بۆ ڕێگریکردن لەتەقینەوەی زیاتریبارودۆخەکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم گەمارۆیە دوای ئەوەهات، دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد لە 11ی نیسان شکستیانهێنا بەهۆی ناکۆکیلەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆمو کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز.