نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: تێچوی شه‌ڕ له دژی ئێران یه‌كسانه به یارمه‌تیدانی ٨٧ ملیۆن كه‌س
جیهان
بۆکس میدیاــــــ
به‌رپرسێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی پنتاگۆن بۆ شه‌ڕی دژی ئێران خه‌رجیكردوه، ده‌توانێت ته‌واوی پێویستی ڕێكخراوه‌كه بۆ دابینكردنی پشتیوانی ڕزگاركه‌ری ژیان بۆ زیاتر له 87 ملیۆن كه‌س له ماوه‌ی ساڵی 2026 بگرێته‌وه.
تۆم فلێچه‌ر یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی وتی، "ده‌زانم به 25 ملیار دۆلار چی بكه‌ین".
راشیگه‌یاندوه، "ئه‌وه‌ی ئێمه داوامانكردوه كه‌متر له 1%ی ئه‌و پاره‌یه‌یه جیهان له ساڵێكدا بۆ چه‌ك و به‌رگری خه‌رجده‌كات، شه‌ڕ و داخستنی گه‌روی هورمز له ئه‌نجامدا بوه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی و خۆراك به ڕێژه‌ی 20%".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌مه كاره‌كانمان قورس‌تر ده‌كات، به‌ڵام خه‌ڵكی زیاتر پاڵ به برسێتیه‌وه ده‌نێت"، به تایبه‌تی ئاماژه‌ی به سۆماڵ كرد، "ئێمه مه‌زه‌نده ده‌كه‌ین ژماره‌ی برسییه‌كان ئێستا دو هێنده زیاتره له‌وه‌ی شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر بوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌شڵێت، "زیاتر له 300 ملیۆن كه‌س زۆر پێویستیان به پاڵپشتی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌وه ناچاربو 87 ملیۆن كه‌س له پێشینه‌ی كاره‌كانیان دابنێت، چونكه ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه به‌شدارییه‌كانیان كه‌مكرده‌وه".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، تا ئێستا 25 ملیار دۆلاری بۆ شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رجكردوه، هاوكات نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (OCHA) بانگه‌وازێكی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی 23 ملیار دۆلار بۆ ئه‌مساڵ ده‌ستپێكرد.