ئێران سنووری نوێی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمزی دیاریکرد و بەندەرەکانی ئیمارات پەکدەخات
جیهان
بۆلس میدیاــــــ
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سنوورێکی نوێیان بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز ڕاگەیاند، کە بەپێی نەخشە نوێیەکە، جوڵەی بەندەرەکانی ئیمارات پەکدەخرێت و وەک گەمارۆدانێکی تەواوەتیی ئەو وڵاتە لێکدەدرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، سنووری نوێی کۆنترۆڵکراوی گەرووی هورمز لە باشوورەوە؛ ئەو هێڵە دەگرێتەوە کە دەکەوێتە نێوان شاخی موبارەک لە ئێران و باشووری فجەیرە لە ئیمارات. هەروەها لە ڕۆژئاواشەوە؛ ئەو هێڵەیە کە دەکەوێتە نێوان کۆتایی دوورگەی قشم لە ئێران و ئوم لقەیوین لە ئیمارات.
ئەم نەخشە نوێیەی ئێران، بە جۆرێک لە جۆرەکان بە پەکخستنی تەواوەتیی بەندەرەکانی ئیمارات هەژمار دەکرێت بۆ هاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوەی کەشتییەکان، کە بە واتای سەپاندنی گەمارۆیەکی تەواوەتی بەسەر ئیماراتدا دێت.