شیکارییەکی هەواڵگریی نوێ بۆ کۆشکی سپی:تاران هێشتا خاوەنی هێزێکی موشەکیی گەورەیە

جیهان

بۆکس میدیاـــــ

 

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ، کۆشک سپی شیکارییەکی هەواڵگریی پێگەیشتووە کە تێیدا هاتووە، کۆماری ئیسلامی ئێران توانایەکی بەرچاوی هەیە بۆ بەرگەگرتنی گەمارۆ و گەمارۆدانی سەربازی بۆ ماوەی لانی کەم سێ بۆ چوار مانگی داهاتوو

 بەپێی زانیارییەکانی ئەو شیکارییە هەواڵگرییە، تاران تا ئێستاش خاوەنی توانایەکی موشەکیی گەورەیە و هێز و ژێرخانە سەربازییەکانی ماونەتەوە

هاوکات، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: ئێمە پێمان وایە توانای ئێران بۆ بەرگەگرتنی سەختییە ئابوورییە درێژخایەنەکان، زۆر زیاترە لەو خەمڵاندنانەی پێشتر لەلایەن ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) بۆی کرابوو