کاتی دابەشکردنی مووچە ئاشکراکرا

ئابوری

بۆکس هەواڵ ــــــ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا حکومەتی عێراق مووچەی مانگی کانوونی دووەم بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیەدا، حکومەتی عێراق بڕی دیاریکراوی مووچەی مانگی کانوونی دووەم بۆ هەرێمی کوردستان بنێریت.

راشیگەیاند، پاش گەیشتنی پارەکە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاودەکاتەوە و هەوڵەکانیش بەو ئاراستەیەن، تاوەکو کۆتایی هەفتە، سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەربگرن.