وەزارەتی دارای وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرادەکات

ئابوری

بۆکس هەواڵ ــــــ

سەرچاوەیەک لە دارایی هەرێم ڕایگەیاند، "هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە، لەگەڵ گەیشتنی پارە دەستبەجێ لیستی مووچە بڵاودەکەینەوە و لەماوەی سێ رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکەین". پێشتریش تەیف سامی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، سەرەتایی ئەم هەفتەیە تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی یەک دەنێرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکراکرد، چەند رۆژێکە لیستی مووچەیان ئامادەکردووە و چاوەڕێی ناردنی پارەن لە بەغداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەکاریی تەواویانکردووە هەرکاتێک پارە نێردرا دەستبەجێ لیستی مووچە رادەگەیەنن و بە ماوەی سێ رۆژ سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن، ئەو کەسانەشی لە رێگای کارتی بانکییەوە مووچە وەردەگرن، لە هەمان رۆژدا پارە دەخرێتە سەر حسابەکانیان.

هاوکات فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتریوەزارەتی دارایی عێراقیش بە میدیای یەکێتی وت، هیچ گرفتێکی نەماوە لەبەردەم ناردنی موچەی هەرێم و هەموو رێکارەکان تەواو کراوە. وتیشی، پێشبینی دەکات لەکۆتایی هەفتە هەرێم موچە دابەشدەکات.