نەبوونی پارەی کاش دابەشکردنی مووچەی دواخستووە

عێراق

بۆکس میدیاــــــــــ

میدیایەکی عێراقی بڵاوی کردەوە، بەهۆی نەبوونی پارەی کاش وەزارەتی دارایی عێراقی نەیتوانیوە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران دابەش بکات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەمە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم پشت بەستوو بەسەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عیراق بڵاوی کردەوە، بەهۆی نەبوونی پارەی کاش مووچەی زۆرینەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ ئەم مانگە دواکەوتووە.

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق لە ٢٢ـی ئەم مانگەدا بڕیاری تەرخانکردنی پارەی مووچەی ڕاگەیاند، بەڵام زۆرێک لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان نەیانتوانیوە بەهۆی کورتهێنانی پارەی کاش، مووچەی کارمەندانیان دابەش بکەن و ئەوەش وادەکات دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو دوا بکەوێت.