دەستەی دەستپاکی: تۆڕێکی مەترسیداری ساختەکاری ههڵوهشێنرایهوه
عێراق
بۆکس میدیاـــــــــ
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی عێراق له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، تیمێکی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە دیوانییە دوای وەرگرتنی زانیاری ورد، هەڵیانکوتاوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبون و توانیان 13 تۆمەتبار دەستگیر بکەن لە فەرمانبەر، پارێزەر و کەسانی تر کە لە چەند پارێزگایەکدا کاری ساختەکارییان ئەنجام دەدا بۆ بردنی سەروەت و سامانی گشتی بۆخۆیان.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە تۆمەتباران هەستاون بە ڕێکخستنی 243 مامەڵەی وەرگرتنی قەرز بە ڕێگەی پشتڕاستکردنەوە و گەرەنتی ساختە لە 12 بانکی حکومی لە چەند پارێزگایەک، هەروەها بەخشینی 13 پارچە زەوی بە کەسانی نا شایستە لە دەرەوەی پارێزگاکە لەسەر بنەمای پشتڕاستکردنەوەی نیشتەجێبونی ساختە، لەگەڵ خەرجکردنی بڕە پارەیەک لە ڕێگەی لیژنەی ماددەی 140.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، لەو ئۆپەراسیۆنەدا، زیاتر لە 600 بەڵگەنامەی نیشتەجێبون و تۆماری باری شارستانیی ساختە لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و بنکەی داتای باری شارستانی دەستیان بەسەردا گیراون.
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی دهڵێت، تۆمەتباران تۆماری باری شارستانی و نوسراوی ساختەیان پێشکەشی دادگاکان و دامەزراوە فەرمییەکانی وەکو دەزگای شەهیدان و دەستەی نیشتمانی خانەنشینی و چاودێری کۆمەڵایەتی کردوە، هەروەها ناسنامەی باری شارستانیی ساختەیان بۆ کەسانی زیندو و مردو دروستکردوە، لەگەڵ دروستکردنی ڤیزای ئەلیکترۆنیی ساختە بۆ وڵاتان.
ئهوهشی خستهڕو، بەهای گشتیی ئەو موڵک و قەرزانەی لەم ڕێگەیەوە مامەڵەیان پێوە کراوە، زیاتر لە چوار ملیار دینار بوە و کۆی گشتیی بەڵگەنامە ساختە دەستبەسەرداکراوەکان نزیکەی ههزار بەڵگەنامە بون.