کۆمپانیای نەوتی تورکیا (TPAO) پشکی 15%ی نەوتی کەرکوکی بەدەستهێنا

عێراق

بۆکس میدیـــــــاــــــــــ

 کۆمپانیای نەوتی تورکیا (TPAO) پشکی لەسەدا 15ی کۆمپانیای بی پی ئینێرجی سەر بە کەرکوک لیمیتەد (BP ECKL)ی بەدەستهێناو عێراق ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ تورکیا دابین دەکات، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکەدا وت "ئەم ڕێککەوتنەی ئەمڕۆ واژۆ کراوە هەنگاوێکی مێژووییە".

 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی بەفەرمی پێشوازیی لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، دوابەدوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی و لەسەر ئاستی شاند، ئەردۆغان و زەیدی مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.

ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە وزە بوارێکی گرنگی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتەو وتی "دوێنێ ڕێککەوتننامەی بۆری نەوتی خاوی عێراق و تورکیا کۆتایی پێهات. ئێستا ئامانجمان واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی هاوکاری ووزەیە بەزووترین کات کە سوودی بۆ هەردوولا هەبێت، تورکیش پترۆلیۆم هاوبەشییەکی پێدراوە لە کێڵگەی بەرهەمهێنانی کەرکوک کە لەلایەن بریتیش پترۆلیمەوە بەڕێوەدەچێت. ئەو ڕێککەوتنەی ئەمڕۆ واژۆ کراوە، ئەمە هەنگاوێکی مێژوویی لەڕووی هاوبەشی لە کەرتی وزەدا”.

وتیشی "ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی وزەمان لەگەڵ عێراق واژۆ کرد وەک دوو وڵاتی دراوسێ کە کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوامان لەسەرە، ئیرادەمان بۆ هاوکاریکردن لە بواری بەڕێوەبردنی ئاودا ڕوونە".

 لەبەرامبەریشدا، عەلی زەیدی وتی "دەتوانین نەوتی تورکیا دابین بکەین رۆژانە بەیەک ملیۆن بەرمیل، پشت بەکەسی تر مەبەستن، بەڵێ جەنابی سەرۆک وەزیران، پێویست ناکات پشت بە کەسانی دیکە ببەستیت".

 هەر لەمبارەوە، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا "ئەلپ ئەرسلان بایراکتار" بەوەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە لەسەرەتای ساڵی 2026ەوە ڕێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان واژۆ کردووە بۆ فراوانکردنی تورکیش پوترۆلیۆم و کاریگەرترکردنی لە جوگرافیا جیاوازەکانی جیهاندا، وتی "ئێمە یەکێک لە دەرئەنجامە کۆنکرێتییەکانی ئەو ڕێککەوتنانەمان لەگەڵ بی پی واژۆکردووە، بەم ڕێککەوتنە تورکیا بووەتە هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیای بی پی لە کێڵگەکانی کەرکوک، وتیشی "لەگەڵ ڕێککەوتنەکەدا، کۆمپانیای تورکیش پوترۆلیۆم 15%ی پشکی دەبێت، ڕێککەوتنەکە گرنگییەکی زۆری هەیە لە بەهێزکردنی ئابووری وڵاتدا.