حەشدی شەعبی: چەکى مقاوەمە ڕادەست ناکەین

عێراق

بۆکس میدیاــــــــــ

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتى کردەوە چەکەکانى گرووپە چەکدارەکان (بەرەی مقاوەمە) ڕادەستى دەوڵەت بکەن، ئەمە لێدوانەش دواى هێڕشەکانى ئەمریکا و سعودییە هات، بۆ سەر چەند بارەگایەکى حەشد و گرووپە چەکدارەکان لە عێراق.

عەبدولعەزیز محمەداوی ناسراو بە “ئەبو فەدەک” سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی سەبارەت بە ڕادەستکردنی چەکى گرووپە چەکدارەکان، بۆ میدیاکان دەدوێت.

ئەبو فەدەک لە وەڵامى پرسیاری ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت وتی: کێ چەکەکە وەردەگرێتەوە؟  چ کەسێک دەوێرێت چەکەکان وەرگرێتەوە”، وەک ئاماژەیەک بۆ ڕەتکردنەوەی ئەم پێشنیازە.

قسەکانی محمەداوی دوای ئەو لێدانانە بەرەبەیانی دوێنێی ئەمریکا و سعودیە دێت، کە بارەگاکانی سەر بە حەشدی شەعبیان لە چەند ناوچەیەکى عێراق کردە ئامانج.

جێگەى ئاماژەیە، لە هێرشەکەى دوێنێی سەر حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان ٢٠ چەکدار کوژران و ٣٢ چەکدارى دیکە بریندار بوون.