بەغداد نیشتنەوەی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە عەین ئەسەد ڕەتدەکاتەوە
عێراق
بۆکس میدیاـــــــــ
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە لە هەندێک تۆڕی کۆمەڵایەتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاوکراونەتەوە گوایە چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە بنکەی عەین ئەسەدی سەربازی لە ئەنبار نیشتوونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە کە “ئەو هەواڵانە بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی زانیاری یان ڕاگەیەندراوی فەرمییان نییە”.
شانەکە داوای لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد وردبینی تەواو بکەن لە گواستنەوەی زانیارییەکان و تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.
هەروەها هۆشداری دا لە “شوێنکەوتنی دەنگۆ و هەواڵی پشتڕاستنەکراوە” کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵە لەناو ڕای گشتیدا.