قالیباف لە بەغداد: خوێنی ئێران و عێراق پێکەوە تێکەڵ بووە
عێراق
بۆکس میدیاـــــــــ
لە میانی سەردانێکدا بۆ بەغداد سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە مۆنۆمێنتی سولەیمانی و موهەندیسەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا،قالیباف هۆشداری لە دەستوەردانی دەرەکی دا و جەختی لە بەردەوامیی هاوکارییەکانی تاران و بەغداد کردەوە،ئێران ڕایگەیاند کە شەڕی داعش و ڕووداوەکانی ڕابردوو سەلماندیان کە تاران هێزێکی سەرەکیی ناوچەکەیە.
محەمەد باقر قالیباف سەردانەکەی بۆ عێراق بە پەیامێکی سیاسی و سیمبولی دەستپێکردووە و لە شوێنی کوژرانی قاسم سولەیمانی پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند کە خوێنی ئێرانی و عێراقییەکان لە پێناو پاراستنی ناوچەکە تێکەڵ بووە و ئێستا تاران وەک هێزێکی سەربازیی پێشکەوتوو لە گۆڕەپانەکەدا ماوەتەوە.
محەمەد باقر قالیباف سەردانەکەی وەک هێمایەک بۆ مێژووی هاوبەشی هەردوو وڵات لە شوێنی کوژرانی سولەیمانی و موهەندیس دەستپێکرد،ناوبراو ڕایگەیاند کە داعش دەستکردی حکومەتی ئەمریکا بووە و تەنها بە ئازایەتیی فەرماندەکانی بەرەی مقاوەمە ناوچەکە لەو مەترسییە ڕزگار کراوە،جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ڕێگە لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا بگیرێت،داوای لە وڵاتانی ئیسلامیی ناوچەکە کرد پەیوەندییەکان و هەماهەنگییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا پەرەپێبدەن و زیاتر قوڵی بکەنەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە شەڕی 40 ڕۆژەی مانگی ڕەمەزان کرد وەک بەڵگەیەک بۆ هێزی ئێران لە ناوچەکەدا و ڕایگەیاند کە هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لە بەرەی مقاوەمە بکات. بڕیارە قالیباف لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و سەرکردە سیاسییەکان کۆببێتەوە بۆ داڕشتنی سیستەمێکی هاوکاریی بەهێزتر کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزێت.