بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی: سهیفتی له هەرێم گرنگی پێنادرێت و دژایهتی دهكرێت
کوردستان
بۆکس میدیاـــــــ
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، شایی ئاوات، بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی، لەبارەی روودانی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگای سوتەمەنییەکەی تانجەرۆ و دواتر وێستگەی سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی، لە پەیامێکدا دەڵێت "پێویستە حکومەت بڕیاری کاراکردنی سستمەکانی سەیفتی (سەلامەتی) بدات و کۆمپانیا خاوەن مۆڵەتەکانی چێککردنەوەی سەیفتی و کەرتی حکومی پەیوەندیدار راسپێرێت بەبێ جیاوازی چێککردنەوەی ورد دەستپێبکەن".
لەبارەی ئاگرەکەی دوێنێ و ئەمڕۆش ناوبراو دەڵێت، "زیانی زیاتر لە حەوت ملیار دینار لە سلێمانی کەوتووە، ٣٢ بریندار تۆمار کراوە، ئەمە جگە لەو زیانە زۆرەی بە ژینگە و هەوای سلێمانی کەوتووە، کە ئەگەر لایەنە مادییەکە قەرەبوو بکرێتەوە بە تێپەڕینی کات، بەڵام زیانەکانی ژینگە درێژخایەنە و قەرەبوو ناکرێتەوە.
سیستمی سەیفتی ئاگر (کورتکراوەی کۆمەڵێک ئامێر و رێکارە) بۆ ئەوە دروستکراوە کە ژیانی مرۆڤەکان بپارێزێت و نەهێڵێت ئاگر زیان بە باڵەخانەکان بگەیەنێت، ئەم سیستمە تەنیا یەک ئامێر نییە، بەڵکو کۆمەڵێک بەشە کە پێکەوە کاردەکەن بۆ دۆزینەوە، کۆنترۆڵکردن، و کوژاندنەوەی ئاگر.