عەلى زەیدى و جۆشوا هاریس کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوە
عێراق
بۆکس میدیاــــــــــ
جۆشوا هاریس بەبۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکەکەى وەک کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا، سەردانى عەلى زەیدى کرد، لە دیدارێکدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانى ئەمریکا و عێراق، ڕێگاکانى پتەوکردنى هەماهەنگى و هاوکاریى هاوبەش لە سەرجەم بوارەکان و فراوانکردنى هاوبەشى بەرهەمدار بۆ خزمەتکردنى بەرژەوەندییەکانى هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
عەلى زەیدى سەرۆکوەزیران و جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغداد کۆبوونەوە،لە کۆبونەوەکەداپەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕێگەکانى پتەوکردنى هەماهەنگی و هاوکارییەکانى نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد،تیایدا زەیدى هیواى سەرکەوتنى بۆ هاریس خواست لە ئەرکى داهاتوویدا.
لە میانی کۆبونەوەکەدا ،جۆشوا هاریس سوپاسى سەرۆکوەزیران و هەوڵەکانى حکومەتى عێراقى کرد، بۆ پەرەپێدانى هەماهەنگى ئابووریی هاوبەش و پشتیوانیی بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە،پەرۆشى وڵاتەکەشى دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامیدان بە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق لە پێناو پتەوکردنى بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى نێوان هەردوو وڵات.
ئەوە لە کاتێکدایە، جۆشوا هاریس لە 2ـی ئەیلولى ساڵى 2025، بە فەرمى ئەرکى کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکاى لە بەغداد وەرگرت، بڕیارە ستیڤن ڤاگن لە شوێنى هاریس دەستبەکاربێت.