یاداشتی دەستگیركردن لەلایەن كەسێكی نزیك لە مالكیەوە بۆ ڕۆژنامەنووس محەمەد فاتیح حامید دەردەكرێت
کوردستان
بۆکس میدیاــــــــ
ڕۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان محەمەد فاتیح حامید ڕایدەگەیەنێت، دواجار شەرەفی ئەوەمانپێبەخشرا كە بەهۆی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵكاران و ستمەكارانەوە فەرمانی دەستگیركردنمان بۆدەربچێت.
دەشڵێت، دوای ئەوەی چەتەكانی بەغدام ئاشكرا كرد دەمەقاڵێیان لەگەڵمدا دروستكرد و عەلی حەمدانینزیك لە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: سكاڵات لەسەر تۆمار دەكەین و دەبێت بەگوێ ڕاكێشبكرێیت،
تۆمەتی بەعسی بوون و داكۆكیكردن لە گەندەڵكارانی داوەتە پاڵم كە تۆمەتی هەڵبەستراون و دوورن لەڕاستیەوە.
ئەو رۆژنامەنوسە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەم جۆرە هەڕشانە دەرخەری ئەوەیە كە دادی عێراق لەژێركۆنتڕۆڵی چەتەكاندایە و ئەوان فەرمانیان پێدەكەن كە چۆنێتی دەستگیركردنی من چۆن بێت.
دەشڵێت، بە شەق بمبەن یان بە گوێ ڕامكێشن، تائێستا عێراق نەیتوانیوە ببێتە وڵاتێكی دیموكراسی و ڕێزلە ئازادی بگرێت،
بەڵكو هەر لەسەر كلتوری بەعس ئاسا هەڵسوكەووت دەكات بگرە لە هەندێك ڕووە لە بەعسیش خراپترە، هەرچ كاتێك بڕیاری دەستگیركردنم دەرچوو، ئەو كاتە منیش هەڵوێستی خۆم ڕادەگەیەنم.