بە درۆن هێرش کرایەوە سەر هەولێر
کوردستان
بۆکس میدیاـــــــ
بە چەند درۆنێک جارێکی دیکە هێرش کرایەوە سەر شاری هەولێر، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لانیکەم سێدرۆن لەلایەن سیستمی بەرگری هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون.
هێرشەکانی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 24-7-2026 کران، بەهۆیەوە ئاگر لە بەشێکی پووش و پاوانی سنووری گوندی گەزنە لەپارێزگای هەولێر کەوتووەتەوە تا ئێستا، لایەنە فەرمییەکانی هەولێر ئاماری هێرشەکان و زیانەکانیان رانەگەیاندووە.
بەگوێرەی بەدواداچونەکان ،لە سەرەتای جەنگەوە لە 28ـی شوباتەوە بە زیاتر لە 930 درۆن و مووشەک هەرێمی کوردستان بۆردوومان کراوە، بەهۆیانەوە 32 کەسگیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 150 کەسیش بریندار بوون.