چین بۆ ئێران: سورین له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆمان
جیهان
بۆکس میدیاــــــــ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی چین هاوتای ئێرانییه‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی سوره له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوری و تایبه‌ته‌كانی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و سزا نوێیانه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستی به جێبه‌جێكردنیان كردوه دژ به ئێران.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی تێلیگرام بڵاویكردۆته‌وه، له‌لایه‌ن وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چینه‌وه پێیڕاگه‌یه‌ندراوه، حكومه‌تی په‌كین داوای ڕاگرتنی جه‌نگ به هه‌مو شێوه و جۆره‌كانی ده‌كات، هاوكات جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه سه‌پاندنی سزاكان نابنه هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ململانێ و قه‌یرانه‌ی كه ماوه‌ی شه‌ش مانگه له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه».
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین به هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه، سزاكانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا ئه‌و ده‌وڵه‌ت و وڵاتانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له ڕوی ئابورییه‌وه هاوكاری و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن، له‌م سۆنگه‌یه‌وه، وه‌زیره چینییه‌كه پێداگریی له‌سه‌ر نیازی ڕونی وڵاته‌كه‌ی كردوه‌ته‌وه بۆ "پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانی په‌كین" و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تیی چین دوچاری لێكه‌وته‌ی نه‌رێنیی سزاكانی واشنتن نه‌بێته‌وه.
ئه‌م لێدوان و گفتوگۆیانه له میانی دیداری نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردو وڵاتی چین و ئێران‌دا هاتون، كاتێك له په‌راوێزی لوتكه‌ی ئابوریی ڕێكخراوی شانگهای كه ئێستا له شاری بیشكێك، پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی قیرغیزستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆبونه‌ته‌وه تا پێشهاته سیاسی و ئابورییه‌كان تاوتوێ بكه‌ن.
لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ئاماژه‌یه‌كی ڕونه بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌كین وێڕای دژایه‌تیكردنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران، به وریایییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات تا كۆمپانیا و كه‌رتی داراییی خۆی له سزاكانی واشنتن بپارێزێت.