تاران بونی پیلان بۆ تیرۆركردنی كوڕه‌كه‌ی تڕه‌مپ ڕه‌تده‌كاته‌وه؛ ئه‌مه فێڵی نه‌ته‌نیاهۆیه
جیهان
بۆکس میدیاـــــــــــ
كۆماری ئیسلامیی ئێران به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له بونی پیلانێكی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن بۆ تیرۆركردنی بارۆن تره‌مپ كوڕی بچوكی دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به هه‌ڵمه‌تێكی چه‌واشه‌كاریی هه‌ڵبه‌ستراو و هه‌وڵێكی مه‌ترسیدار بۆ نانه‌وه‌ی گرژی له‌لایه‌ن بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌سفكرد.
لیوا مۆحسین ڕه‌زایی به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ئه‌م هه‌واڵانه‌ی به "پرۆپاگه‌نده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراو و فێڵ و ته‌ڵه‌كانی نه‌ته‌نیاهۆ" وه‌سفكرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئه‌مه درۆیه‌كی گه‌وره‌یه به ئامانجی فریودان، ترساندن و شێواندنی بیركردنه‌وه‌ی تره‌مپ تاكو واشنتن به‌ره‌و هه‌ڵگیرسانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ربازیی نوێ له‌گه‌ڵ تاران‌دا هان بدات.
دوپاتیشیكرده‌وه كه به ئامانجگرتنی كه‌سوكار و ئه‌ندامانی خێزانی كه‌سایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ها و بنه‌ماكانی كۆماری ئیسلامی‌دا یه‌كناگرێته‌وه.
موحسن ڕه‌زایی تیشكی خسته سه‌ر پرسی گه‌روی هورمز و كێشه كه‌شتیوانییه‌كان له ناوچه‌كه و ئاشكرایكرد، هه‌ندێك وڵاتی نێوه‌ندگیر داوایان له تاران كردوه مه‌رجه‌كانی بۆ ئاساییكردنی هاتوچۆ له گه‌روه‌كه‌دا دیاری بكات، به‌ڵام ئێران سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی لیستێكی داواكارییه‌كانه، كه گرنگترینیان بریتین له وه‌ستاندنی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا، كۆتاییهێنان به سزاكان و ئازادكردنی پاره سڕكراوه‌كانی ئێران له بانكه ده‌ره‌كییه‌كاندا.