به‌غداد ئه‌لیه‌وم: نێچیرڤان بارزانی لە حاڵەتی ئیحراجیدایە بۆ ڕاگەیاندنی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان
عێراق

بۆكس ھەواڵ ـ
ماڵپەڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار، ئاشكرای كرد كه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،فشارێكی زۆری له‌سه‌ره بۆ راگه‌یاندنی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تایبه‌ت به په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم" ده‌ڵێت: " نێچیرڤان بارزانی له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه فشارێكی زۆری له‌سه‌ره بۆراگه‌یاندنی بڕیاری دواخستنه‌كه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌یه‌وێت چه‌ند پارتێكی كوردی، داواكارییه‌كی پێشكه‌ش بكه‌ن و تێیدا داوایبڕیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن".
سه‌رچاوه‌كه دە‌شڵێت: "سه‌رۆك هه‌رێم له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و باڵیۆزی ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی قایلكردنی حزبه كوردییه‌كان به بڕیاری دواخستنه‌كه تا 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: " له رۆژانی داهاتوودا، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له لایه‌نه كوردییه‌كان كۆده‌بێته‌وه، له‌وانه حزبه‌ئیسلامییه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و حزبی شیوعی كوردستان و حزبه‌كانی دیكه، ئه‌وه‌ش له پێناو قایلكردنیان به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كه".
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانراگه‌یه‌نێت، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كشانه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن و بایكۆتكردنی رایگه‌یاند، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژ به‌بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی به ره‌تكردنه‌وه‌ی كورسی كۆتان.