سەرچاوەیەک: داهاتی نانەوتی بۆ مووچەی مانگی شوبات ئامادە نییە

کوردستان

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، داهاتی نانەوتی بۆ مووچەی مانگی شوبات ئامادە نییە و دابینکردنی پێویستی بە کاتە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، سەرەڕای ئەوەی رێکارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچە بە سیستەمی پەیڕۆڵ نزیکە لەوەی تەواوبکرێت، بەڵام کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی لەم مانگەدا رووبەڕووی سەختی بووەتەوە.

وتیشی، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە داهاتی نانەوتی مانگی رابردوو لەناو مانگی شوباتدا خەرجکراوە، بۆیە دابینکردنی بڕی 120 ملیار دینار لەم هەفتەیەدا ئەستەمە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.