بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی: بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی ژێرزەوی نزیکەی 10 مەتر بەرزبووەتەوە

کوردستان

بۆکس هەواڵ ــــــ

بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە سلێمانی بە رێژەیەکی باش زیادیکردووە.

خومار نەجم، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی رایگەیاند، “بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی ژێرزەوی 3 بۆ 10 مەتر بەرزبووەتەوە، بۆ هاوینی ئەمساڵ، لەو دۆخە دەرچووین کە مەترسی هەبێت بۆ رێژەی ئاوی ژێرزەوی”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پاش لافاوەکەی ساڵی رابردوو، ئەو بڕە بارانەی کە باریوە هەمووی بە سوودی ئاوی ژێرزەوی بووە، چونکە نەرم و ورد باریوە”.

وتیشی، “ئاوی ژێرزەویی لە هەر ناوچەیەک بەشێوازی کۆگایە، هەر ناوچەیەک بەشێوازێک زیادیکردووە، بەڵام بەگشتی ئاوی ژێرزەویی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێژەیەکی باش زیادیکردووە”.